به‌ردباران كردنی ژنێكی لاو له‌ لایه‌ن ئیسلامگه‌رایانی تاڵبان

572
كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی ویلایه‌تی غوور له‌ ناوه‌ندی ئه‌فغانستان هه‌واڵی به‌رد باران كردنی كچێكی لاویان له‌ لایه‌ن ئیسلامگه‌رایانی تاڵبان راگه‌یاند.
به‌وته‌ی وته‌بێژی والی غوور، ئه‌ندامانی تاڵبان به‌ به‌ڕێوه‌بردنی دادگایه‌كی سه‌حرایی، ئه‌م كچه‌ لاوه‌یان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌تۆمه‌تی “زێنا” به‌ردباران كرد. دوو مانگ له‌وه‌پێشیش كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی له‌ ویلایه‌تی غوور، هه‌واڵی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی شه‌لاقی دوو لاویان به‌ تۆمه‌تی “زێنا” راگه‌یاندبوو.