به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشین كراوان له‌ شاره‌كانی ئێران

رۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی رێبه‌ندان، كۆمه‌لێك له‌ خانه‌نشین كراوان و حقووق بگیرانی ته‌ئمیین ئیجتماعی له‌ شاره‌كانی، كرماشان، ئیلام، ره‌شت، ساری، ته‌برێز، كه‌ره‌ج، سنه‌، ئه‌رده‌بیل، كرمان، شووش، هه‌فت ته‌په‌، نه‌یشابوور، ئه‌راك، خوره‌م ئاباد، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، قه‌زوین، بجنوورد و ئه‌هواز ، له‌ ناره‌زایه‌تیی به‌ پێرانه‌گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای ته‌ئمیین ئیجتماعی، ئۆستانداری و فه‌رمانداری شاره‌كانیان و هه‌روه‌ها له‌ تاران له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كار و رێیفاهی ئیجتماعی ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.

شایانی باسه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی خانه‌نشین كراوانی ته‌ئمین ئیجتماعی له‌ ته‌ورێز له‌گه‌ڵ توندوتیژی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان روبه‌روو بووه‌ته‌وه‌. نارازییان خانه‌نشینكراو كۆی گشتی داخوازیه‌كانیان به‌م شیوه‌یه‌ باس ده‌كه‌ن، هاوسانسازیی حقووقه‌كانیان، په‌رداختی پاداشی ئاخری ساڵ، لابردنی كێشه‌كانی بیمه‌ی ته‌كمیلی و هه‌روه‌ها به‌ حیساب هاوردنی سه‌وابقی پیشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كان له‌ مۆحاسیباتی هاوسانسازیدا.