كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی به‌نده‌ر له‌نگه له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌ز بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری ئیمام جومعه‌ی ئه‌مشاره له ئۆستانی هۆرمۆزگان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زیاتر له ٤ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی پاره‌كه‌ی كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی به‌نده‌ر له‌نگه هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و تووش بوونی ژماره‌یه‌كیان به‌م نه‌خۆشییه، ده‌بێ هه‌موو ڕۆژێك به‌بێ وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست بچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. ده‌شڵێن: كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی به‌جێگه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه به داخوازی كرێكاران، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه له‌ئه‌گه‌ری درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان، له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كه‌ن.