به‌ركناری چه‌په‌كان له‌ كابینه‌ی یونان

134
دوابه‌دوای دژایه‌تی ژماره‌یه‌ك له‌ كاربه‌ده‌ستانی یونانی، له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاری سه‌رۆك وه‌زیری پارلمان بۆ چڕتر كردنه‌وه‌ی رێوشوێنی ریازه‌تی ئابووری له‌ لایه‌ن وام دراوه‌كانه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نه‌ چه‌په‌كان له‌ كابینه‌ی یونان، به‌ركنار بوون.به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، دوابه‌دوای ئه‌م دژایه‌تییه‌، “ئالێكسیس سیپراس”، سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌م وڵاته‌، ده‌ستیدایه گۆڕانكاری له‌ كابینه‌ی خۆی كه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی لایه‌نی چه‌پی سیریزا له‌ ده‌وڵه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه‌. وه‌زیری ئێنرژی و زیر ساخته‌كان، جێگری وه‌زیری دارایی، وه‌زیره‌كانی كار و دیفاع له‌ زومره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌ی سیپراس بۆ درێژه‌ی ریازه‌تی ئابووری دژایه‌تیان كردبوو و له‌ كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت لاده‌بردرێن.