به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی خوێندكارانی پیرانشار له‌ به‌رامبه‌ر به‌سیج دا

256t

به‌ پێی راپۆرته‌كان، ناوه‌نده‌كانی‌ به‌سیج له‌ ‌پیرانشار گوشاریان خستۆته‌ سه‌ر خوێندكاران و موعه‌لیمان بۆ ئه‌وه‌یكه‌ ببن به‌ ئه‌ندامی به‌سیج.
ناوه‌نده‌كانی‌ به‌سیج له‌ ‌شاری پیرانشار و ده‌ورووبه‌ری‌، گوشاریان خستۆته‌ سه‌ر خوێندكاران و موعه‌لیمانی مه‌دره‌سه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ریزی‌ به‌سیج په‌یوه‌ست نه‌بن، له‌ دانیشگا وه‌رناگیردرێن. خوێندكارانیش له‌ دژكرده‌وه‌یه‌كدا به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی‌ به‌سیج و به‌كرێگیراوه‌ مه‌حه‌للییه‌كان بوونه‌ته‌وه ‌و ئه‌وانیش به‌ ناچاری‌ گوشاریان بۆ موعه‌لیمان هێناوه‌ كه‌ ده‌بێ كۆپی ناسنامه‌ی‌ خوێندكارانمان پێ بده‌ن بۆ نموونه‌ له‌ مه‌دره‌سه‌كانی ئاوایی شنۆزه‌نگ و كه‌ڵه‌كین چه‌ند كه‌سیان به‌ بێ ئاگاداریی بنه‌ماڵه‌كانیان كردۆته‌ به‌سیج و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران و بنه‌ماڵه‌كانیانی لێكه‌وتۆته‌وه‌