به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كرێكارانی ناڕازی له‌ شیركه‌تی موخابراتی ئۆستانی كوردستان

101
به‌ پێی راپۆرتی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی”، ره‌ئیسی ئیداره‌ی ته‌عاون، كار و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی رژیم له‌ شاری سنه، له‌گه‌ڵ شیركه‌تی موخابراتی ئۆستانی كوردستان قه‌راردادی به‌ستووه‌ تا به‌ پێی ئه‌م قه‌رارداده، به‌ره‌وڕووی كرێكارانی ناڕازی موخابرات بێته‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م قه‌رارداده‌، ره‌ئیسی ئیداره‌ی كاری رژیم له‌ شاری سنه‌ به‌ڵێنی داوه‌ تا سه‌باره‌ت به‌ به‌دواداچوونی شكایه‌ت و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی موخابرات و ته‌نزیم كردنی به‌ڵگه‌ی دیفاعییه‌ له‌دژی كرێكارانی ناڕازی، خه‌ده‌ماتی راوێژكاری به‌ شیركه‌تی موخابرات بدات و له‌ پێناوی ئه‌م خه‌ده‌ماته‌، مانگانه‌ ٦ میلیۆن تمه‌ن مافی موشاوره‌ وه‌ربگرێت. شایانی باسه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات كه‌ خاوه‌نكاران و ده‌وڵه‌ت تا چ راده‌یه‌ك له‌ خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران ده‌ترسن، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كرێكارانی ناڕازی، ده‌ست ده‌به‌ن بۆ چ ته‌رفه‌ندگه‌لێك و تا چ راده‌یه‌ك حازرن هه‌زینه‌گه‌لێكی ئه‌وا زۆر سه‌رف بكه‌ن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →