به‌رێوه‌چوونی دوو كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم

120y
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ زیان پێگه‌یشتووانی ته‌عاونی مه‌سكه‌نی “سه‌یف ئاباد”ی كه‌ره‌ج و ئه‌ندامانی ته‌عاونی مه‌سكه‌نی كارمه‌ندانی دادگاكان، له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ٩ ساڵ بیلاته‌كلیفی خۆی رایگه‌یاند: “دوو هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س له‌ ئه‌ندامانی ته‌عاونی مه‌سكه‌نی “سه‌یف ئاباد”ی كه‌ره‌ج، نزیكه‌ی ٩ ساڵه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ته‌عاونییه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ند و بیلاته‌كلیفن‌.” هاوكات ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی شیركه‌تی ته‌عاونی مه‌سكه‌نی كارمه‌ندانی دادگاكان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ راده‌ست نه‌كردن و یان په‌رداخت كردنی حه‌قی زه‌وییه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌.