به‌رێوه‌چوونی كارزاری سه‌رتاسه‌ری له‌ كانادا بۆ دیفاع له‌ زیندانیانی به‌ندكراو

18
رۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان، كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی “كانادا”، كارزارێكی سه‌رتاسه‌ری به‌ مه‌به‌ستی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی رژیم، له‌ شاری “تۆرنتۆ” به‌رێوه‌برد.كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگه‌رانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌حزاب و رێكخراوه‌ چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان بۆ مه‌حكووم كردنی سیاسه‌ته‌كانی دژه‌ ئینسانی رژیمی كۆماری ئیسلامی و بۆ دیفاع له‌ كرێكارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسی له‌م ئاكسیۆنه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌دا به‌شدار بوون. له‌م كارزاردا، هاوڕێ “ره‌حمان نه‌جات” به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ لایه‌ن “حێزبی كۆمۆنیستی ئێران”ه‌وه‌، قسه‌ و باسێكی پێشكه‌ش كرد.