رۆژی جومعه ١١ مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له كرێكاران و خه‌ڵكی ئاوایی “ئه‌وێهه‌نگ” سه‌ر به ئۆستانی “كوردستان”، له ده‌وروبه‌ری ئه‌م ئاواییه مه‌راسمێكیان به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار به‌ڕێوه‌برد. به پێی راپۆرتی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان”، كرێكاران به هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك به ناوه‌رۆكی پێرۆزبایی رۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، رۆژی جیهانی كرێكار و پێویستی خه‌باتی ماندوویی نه‌ناسانه و یه‌كگرتویی و رێكخراوی چینی كرێكار له‌دژی هێزی سه‌رمایه، ئه‌م رۆژه‌یان رێز لێگرت. شایانی باسه، ئه‌م مه‌راسمه به دوو ساعه‌ت قسه و باس سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و تاوتوێ كردنی گیر و گرفتی ژیانی كرێكاران و پێویستی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی وشیاری كرێكاران بۆ ناسینی هێزی راسته‌قینه و عه‌زیمی خۆیان له به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داری و مه‌سائیلێكی دیكه، درێژه‌ی كێشا.