دوانیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی گوڵان، به بۆنه‌ی رێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ری خه‌دیجه ئه‌مینی ناسراو به “دایه خه‌جێ”، مه‌راسمێك له شاری “تۆركۆ”ی فنلاند به‌ڕێوه‌چوو.له‌م مه‌راسمه‌دا به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه و ژماره‌یه‌كی دیكه له دۆستان و ئاشنایانی دایه خه‌جێ به‌ڕێوه‌چوو، پاش ده‌ستخۆشی له به‌شداربووان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه و خزمه‌كانی دایه خه‌دیجه، بۆ رێزگرتن له یادوبیره‌وه‌ری ئه‌م دایكه ئازیزه ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی راگیرا. پاشان په‌یامێك به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن كومیته‌ی فه‌نلاندی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران خوێندرایه‌وه. له‌م په‌یامه‌دا وێڕای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و خزمه‌كانی دایه خدیجه به تایبه‌ت هاورێ “كوێستان كیانی”، له‌سه‌ر ئه‌رك و چالاكییه‌كانی دایه خه‌جێ وه‌ك دایكێك كه رۆڵه‌یه‌كی له ریزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ده‌ستدابوو، رێزگیرا. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه دایه خه‌جێ دایكی هاوڕێ گیان به‌ختكردوو عوسمان كیانی رۆژی ٢٤ی مانگی گوڵان به هۆی نه‌خۆشی و له ئاوایی “دهرهزیان”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به خاك سپێردرا.