به‌رێوه‌چوونی مه‌راسمی ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حێزب له‌ ده‌ماوند

644
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌رمانان، هه‌ڵسووڕاوان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ ده‌ماوه‌ند، به‌ بۆنه‌ی ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران مه‌راسمێكیان به‌رێوه‌برد.به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌م مه‌راسمه‌ له‌ شیركوهی ده‌ماوه‌ند و سه‌ره‌تا به‌ سرودی ئه‌نترناستونال ده‌ستیپێكرد. پاشان ئاماده‌بووان له‌م مه‌راسمه‌ بۆ‌ رێزگرتن له‌ یاد و بیروه‌ری سه‌رجه‌م گیان به‌ختكردووانی ریگای ئازادی و سوسیالیسم یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگیان راگرت. یه‌كێك له‌ ئاماده‌بووان قسه‌ و باسێكی سه‌باره‌ت به‌ مێژووی دامه‌زراندنی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، روڵ و جێگا و پێگه‌ و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری حێزب له‌ خه‌بات چینایه‌تی كۆمه‌ڵگای ئێران پێشكه‌ش كرد. له‌ درێژه‌دا، مه‌راسمه‌كه‌ له‌ نێوان شادی و خۆشی ئامادبووان كۆتایی پێهات. هه‌روه‌ها پێویسته‌ بوترێت له‌م مه‌راسمه‌ هه‌روه‌ها چه‌ندین شیعر و سرودی شۆڕشگێڕانه‌ش پێشكه‌ش كران. شایانی باسه‌ ده‌وروبه‌ری شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كه‌ به‌ تراكت و پلاكارد و ئاڵای سوور رازابۆوه‌.