به‌رێوچوونی سمینارێك له‌سه‌ر پرسی ژنان له‌ ناوچه‌ی له‌یلاخ

143y (1)
به‌ پێی راپۆرته‌كان، چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش له‌ ناوچه‌ی له‌یلاخی نێوان شاره‌كانی سنه‌ و قوروه‌، سمینارێك سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی ژنان به‌ڕێوه‌چوو.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ به‌شداری سه‌دان ژن و پیاوی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن خوڵقێنه‌ری ژیان، یان ئه‌سیری پیاوان!” له‌ لایه‌ن رێكخراوی “بوژاندنه‌وه‌ی ژیان” به‌رێوه‌چوو. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ناسنامه‌ی مافی ژنان و هۆكاری ده‌ستپێڕانه‌گه‌یشتن به‌م پرسه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر كرا. هەروەها لەو كۆبوونەوەیەدا كێشە و گرفتەكانی ژنان خرایە بەر باس و لە هەمان كاتدا رێگاچارەكانی دەستپێڕاگەیشتنی ژنان بە ماف و خواستە رەواكانیان، پێشكەشی بەشداربووانی سمیناره‌كه‌ كرا.