به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، جاده‌ی سنه ـــــ مه‌ریوان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تیی رژیمه‌وه به‌سترا.به پێی ئه‌م هه‌واڵه، هێزه‌كانی ئیتلاعات و ئه‌منیه‌تی رژیم رێگای سه‌ره‌كی سنه ـــــ “مه‌ریوان”یان به‌ستوو و له هاتووچۆی خه‌ڵك پێشگیری ده‌كه‌ن. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا له هۆكاری ئه‌م كرده‌وه‌ی رژیمه، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.