به‌شداری كاربه‌ده‌ستانی رژیم له‌ بانده‌كانی قاچاخی مه‌وادی موخه‌در

417t

به‌ پێی دانپێدانانی وه‌زیری ناوخۆی رژیم، به‌شێك له‌ پووڵه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ قاچاخی مه‌وادی موخه‌در دێنه‌ نێو حه‌وزه‌ی سیاسه‌ت و له‌ قاڵبی یارمه‌تی له‌ هه‌ڵبژاردن و بڕیاره‌كاندا به‌كار ده‌هێندرێن.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “فارس”، وه‌زیری ناوخۆی كابینه‌ی “حه‌سه‌ن رۆحانی” له‌م پێوه‌نده‌دا دانی به‌وه‌ داناوه‌: “گه‌ردشی ماڵی قاچاخی مه‌وادی موخه‌در له‌ ئێران ساڵانه‌ ٢٠ هه‌زار میلیارد تمه‌نه‌ و به‌شێكی به‌رچاو له‌م پووڵه‌ دێته‌ نێو حه‌وزه‌ی سیاسه‌ت، هه‌ڵبژاردن و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات.” شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ئێرانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی سپای پاسداران یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین بانده‌كانی فرۆشی مه‌وادی موخه‌در له‌ وڵاته‌ و له‌م رێگایه‌وه‌ قازانجێكی به‌رچاو و زۆر و زه‌به‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت.