به پێی راپۆرتی كومیته‌ی فه‌نلاندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، مه‌راسمی رێزگرتن له ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار، به شێوه‌یه‌كی به‌رین له شاری “هێلسێنكی” به‌ڕێوه‌چوو.به‌شداربووانی مارشی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ساعه‌ت ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی له میدانی رێگای ئاسنی شاری “هێلسێنكی” كۆبوونه‌وه و پاش ساعه‌تێك قسه و باس، به‌ره‌و مه‌یدانی “تۆكڤین رانتا” وهڕێكهوتن. ئه‌م رێپێوانه به به‌شداری ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تییه كرێكارییه‌كان، حیزبه‌كان و رێكخراوه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان و خه‌ڵكی ئازادیخواز و ناڕازیی له بارودۆخی ئێستای كۆمه‌ڵگا، به‌ڕێوه‌چوو. ” كرێكارانی جیهان یه‌كگرن، نا بۆ ناتۆ، نا بۆ شه‌ڕ، كرێكاری زیندانی، زیندانی سیاسی ده‌بێ ئازاد بكرێت، مه‌رگ و نه‌مان بۆ نیزامی سه‌رمایه‌داری، مه‌رگ و نه‌مان بۆ حكومه‌ته بورژواكان، بژی سوسیالیزم، بۆپێشه‌وه به‌ره‌و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری”، له زومره‌ی ئه‌و دروشمانه بوون كه خۆپیشانده‌ران ده‌یانگوته‌وه. شایانی باسه، مه‌راسمی رۆژی جیهانی كرێكار له لایه‌ن كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له لایه‌ن حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، حێزبی كۆمۆنیستی فه‌نلاند، حێزبی كرێكارانی فه‌نلاند، حێزبی كۆمۆنیستی كرێكاری فه‌نلاند و یه‌كیه‌تی كۆمۆنیسته‌كانی فه‌ندلاند، به‌ڕێوه‌چوو. شایانی باسه، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ش به هه‌ڵگرتنی ئاڵای حیزب، پلاكارد و نووسراوه، له‌م رێپێوانه‌دا به شێوه‌یه‌كی چالاكانه به‌شداریان كرد.