به‌شداری كومیته‌ی ئاڵمانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ مه‌راسمی رۆژی جیهانی كرێكار

256y
ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ناوه‌ندی ئاڵمان، هه‌واڵی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسم و رێپێوانی به‌رین بۆ رێزگرتن له‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار له‌ شاره‌ جیاجیاكانی وڵاتی راگه‌یاند.
له‌ ١٢٥مین ساڵرۆژی رۆژی جیهانی كرێكار، خۆپیشاندانی به‌ربڵاو له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو. دروشمی ئه‌مساڵی یه‌كیه‌تی سه‌رتاسه‌ری ئاڵمان بۆ رۆژی جیهانی كرێكار به‌م چه‌شنه‌ بوو: ” ئێمه‌ داهاتووی كار دابین ده‌كه‌ین”. مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی سه‌ندیكای سه‌رتاسه‌ری ئاڵمان، مه‌وزوعی لانیكه‌می حه‌قده‌سته‌كان بوو كه‌ له‌ ده‌ستپێكی ئه‌مساڵدا چۆته‌ قۆناغی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانه‌وه‌. شایانی باسه‌ له‌ رێپێوانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی چالاكانه‌، به‌شدارییان كرد.