به‌شی نیو له‌سه‌دی ژنان له‌ ئێستخدامه‌كانی ده‌وڵه‌تی یازده‌هۆم

33y
له‌ ٢ هه‌زار و ٥٣٠ ده‌رفه‌تی شوغڵی كه‌ له‌ یه‌كه‌مین راگه‌یاندنی ئێستخدامی ده‌وڵه‌تی یازده‌هۆم بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌شی ئیستخدامی ژنان كه‌متر له‌ ١ له‌سه‌ده‌.له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌تای مانگی ساڵی ١٣٩٤، ده‌وڵه‌تی “حه‌سه‌ن روحانی” له‌ راگه‌یاندنێكدا، هه‌واڵی ئه‌وه‌ڵین ئازموونی ئێستخدامی دوولایه‌نه‌ی گشتگیری ده‌زگاكانی ئیجرایی وڵاتی بۆ ئیستخدامی په‌یمانی راگه‌یاندبوو. به‌ڵام خاڵی گرینگ له‌م‌ نێوانه‌دا، سه‌همی گروپه‌ جنسییه‌تییه‌كان له‌ ئێستخدامی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تیه‌. شایانی باسه‌، له‌ سه‌رجه‌م ٢ هه‌زار و ٥٣٠ كه‌سێك كه‌ بڕیاره‌ له‌ كاره‌ جۆراوجۆره‌كاندا ئێستخدام بكرێن، له‌م ژماره‌یه‌ ته‌نیا ١٣ ژن داده‌مه‌زرێن.