به‌كارهێنانی كوره‌ی نه‌وتی له‌ مه‌دره‌سه‌كانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی

481
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌ی خوێندن، وه‌رزی سه‌رماش له‌ ئێران ده‌ست پێده‌كات كه‌ ٤ هه‌زار كلاسی ده‌رس له‌ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی له‌ كوره‌ی نه‌وتی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی رایگه‌یاندووه:‌ بۆ گۆڕینی ئه‌و کوره‌ نه‌وتییانه‌ بۆ‌ سیستمی گه‌رمکه‌ره‌وه‌ی ستاندارد، ٣٥ میلیارد تمه‌ن بودجه‌ پێویسته‌ که‌ وه‌زاه‌رتی ئاموزش و په‌روه‌رش بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ هیچ كارێكی ئه‌نجام نه‌داوه‌. شایانی باسه‌، به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تا ئێستا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌ و گرفته‌ هیچ كاره‌كیان ئه‌نجام نه‌داوه‌ و هه‌روا له‌ مه‌دره‌سه‌كانی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی له‌وانه‌ له‌ شاره‌كانی ورمێ، نه‌غه‌ده‌، خوی، شنۆ و پیرانشار، ده‌بێ له‌ كوره‌ی نه‌وتی كه‌ڵك وه‌ربگیردرێت. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه‌ كه‌ڵك وه‌رگرتنی له‌ كوره‌ی نه‌وتی له‌ مه‌دره‌سه‌كان له‌حاڵێكدایه‌‌ كه‌ رێكه‌وتی ١٥ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩١ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كوره‌ی نه‌وتی له‌ مه‌دره‌سه‌یه‌كی كچانه‌ له‌ ئاوایی شیناوێ پیرانشار، ٣١ كچه‌ خوێندكار تووشی سووتاوی بوون كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستدا.