به‌كارهێنانی گازی كۆلۆر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی داعش

559t

به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌رێمی كوردستان رایانگه‌یاند كه‌ به‌ڵگه‌گه‌لێكیان له ‌به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ پیشانده‌دات، هێزه‌كانی داعش ‌ویستویانه،‌ گازی كۆلۆر له‌دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌كار بێنن.
به‌ پێی راپۆرتی شورای ئه‌منییه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نمونه‌گه‌لێكیان له‌ لباس و خاكی ناوچه‌یه‌ك كه‌ له‌ ٢٣ی ژانویه‌ی‌ ئه‌مساڵ هێرشێكی خۆكوژی تێدا روویدا، بۆ ئازمایشگایان ناردووه‌ و ئاكامی ئازمایشه‌كه‌ پیشان ده‌دات كه‌ ئه‌م نمونانه‌ هه‌ڵگری جۆرێك له‌ گازی كۆلۆره‌ كه‌ له‌ چه‌كه‌ كیمیایه‌كاندا كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیردرێت. شایانی باسه‌، له‌ رێكه‌وتی ٢٣ی مانگی ژانویه‌ له‌ ئوتوبانێك له‌ نێوان شاری موسڵ و سنوری سوریه‌، ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبرێژ كراو له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و دواتر ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ ته‌قێندرایه‌وه‌ و ئێستا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌م ئۆتۆمۆبیله‌ هه‌ڵگری مه‌وادی كیمایی له‌ جۆری كۆلۆر بووه‌.