به‌كرده‌وه‌ درهێنانی حوكمی ئێعدام و شه‌لاق له زیندانه‌كانی‌ مهاباد و ورمێ

828
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی رژیمی كۆماری ئیسلامی حوكمی ئێعدام و شه‌لاقی سێ ‌زیندانی له‌ شاره‌كانی ورمێ و مه‌هاباد به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٣ زیندانی له‌ زیندانی ورمێ له‌سێداره‌ دران. یه‌كێك له‌م زیندانیانه‌‌ به‌ ناوی “علی لاتینی” خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ “مه‌وادی موخه‌دێر” وێڕای زیندانییه‌كی دیكه‌ كه له‌ ناونیشانی زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌، ئێعدام كران. حوكمی ٧٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق له‌دژی زیندانییه‌كی سیاسی له‌ شاری مه‌هاباد به‌كرده‌وه‌ ده‌رهات. سولێمان سوهرابی دوای ته‌حه‌مول كردنی ٦ ساڵ زیندان، بۆ دادگای رژیم له‌ مه‌هاباد گواسترایه‌وه‌ و حوكمی شه‌لاقه‌كه‌ی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهات. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ناوبراو رێكه‌وتی ١٧ی مانگی گوڵان له‌ جه‌ریانی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵكی شاری مهاباد له‌دژی قه‌تڵی “فه‌ریناز خوسره‌وانی”، له‌لایه‌ن مه‌ئمورانی گاردی ویژه‌ی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.