به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی حوكمی شه‌لاق له‌به‌رچاوی خه‌ڵك له‌ نه‌هاوه‌ند

319y
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا” ده‌زگای قه‌زایی رژیم، حوكمی شه‌لاقی كه‌سێكی له‌ به‌رچاوی خه‌ڵك له‌ شاری نه‌هاوه‌ند به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، به‌ وته‌ی به‌رپرسانی قه‌زایی رژیم ئه‌م كه‌سه‌ به‌ تۆمه‌تی “كڕین و فرۆشی مه‌وادی موخه‌در”، به‌ ٧٤ زه‌ربه‌ شه‌لاق له‌به‌رچاوی خه‌ڵك و ٣ ساڵ و نیو زیندان مه‌حكووم كراوه‌. حوكمی شه‌لاقی ئه‌م كه‌سه‌ له‌ یه‌كێك له‌ مه‌یدانه‌كانی شاری “نه‌هاوه‌ند” به‌كرده‌وه ‌ده‌رهات.