به پێی راپۆرتی هێرانا، له ماوه‌ی رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه، چوار زیندانی مه‌حكوم به ئێعدام له كازروون و به‌نده‌رعه‌باس ئێعدام كران.
به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی مانگی ره‌زبه‌ر، سێ زیندانی له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه به تۆمه‌تی “محاربه” له به‌رچاوی خه‌ڵك له شه‌قامی “ئێرشاد”ی شارستانی كازروون له‌سێداره دران. ئه‌م راپۆرته هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه: “زیندانییه‌كی دیكه كه به پێی ئیدیعای كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی رژیم به “قه‌تڵ” مه‌حكوم كرابوو، دوای ته‌حه‌مه‌ل كردنی ١٥ ساڵ زیندان، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له زیندانی ناوه‌ندی به‌نده‌رعه‌باس، ئێعدام كرا.