به پێی راپۆرتی “هێرانا”، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، دوو زیندانی مه‌حكوم به ئێعدام، له زیندانی ناوه‌ندی زاهێدان ئێعدام كران.به پێی ئه‌م راپۆرته، ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی رژیم ئه‌م دوو زیندانییه‌ی به تۆمه‌تی كڕین و فرۆشی مه‌وادی موخهدر، به ئێعدام مه‌حكوم كردبوو. شایانی باسه، هێشتا له ناونیشانی ئه‌م ئێعدام كراوانه زانیارییه‌ك له به‌ده‌ستدا نییه و ناوه‌نده ره‌سمییه قه‌زاییه‌كانی رژیمیش، هیچ هه‌واڵێكیان له‌مباره‌یه‌وه بڵاو نه‌كردۆته‌وه.