به پێی راپۆرتی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران، جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ده‌بیری هه‌یئه‌ت مودیره‌ی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران، رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمی شه‌ش ساڵ زیندان، راپێچی زیندانی ئێوین كرا.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ژماره‌یه‌ك له دۆستان و كرێكاران له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده و ژماره‌یه‌كیش پێش له حزووری ناوبراو، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م حوكمه ناعادڵانه‌یه و به مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌م كرێكاره خه‌باتكاره، له به‌رامبه‌ر زیندانی ئێوین كۆبوونه‌وه. ئه‌م كرێكارانه له ناوچه جیاجیاكانی ئێران له‌وانه سنه، ئیسفه‌هان، كه‌ره‌ج و تارانه‌وه بۆ رێزگرتن له‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه كه به تاوانی هه‌وڵدان بۆ به‌دواداچوونی مه‌زایای كرێكاران، به تایبه‌ت زیاد كردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان حوكمی زیندانی پێ‌درابوو، كۆبوونه‌وه. شایانی باسه جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده له رێكخه‌رانی تووماری ئێعترازی چل هه‌زار كه‌سی كرێكاران بۆ زیاد كردنی لانیكه‌م حه‌قده‌ست، له لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه به تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه و هه‌وڵی نهێنی له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی و تێكدانی نه‌زمی گشتی”، سه‌رجه‌م به شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرا.