به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی شه‌لاق له‌به‌رچاو خه‌ڵك

183
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، حوكمی شه‌لاقی ٤ زیندانی لاو به‌ تۆمه‌تی “رۆژوو نه‌گرتن له‌به‌رچاو خه‌ڵك” له‌ شاری “تۆرقه‌بێ” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی خۆراسانی ره‌زه‌وی، له‌ به‌رچاو خه‌ڵك به‌كرده‌وه‌ ده‌رهات.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م ٤ لاوه‌ به‌ هۆی قلیان كێشان له‌به‌رچاو خه‌ڵك هه‌ر كامیان به‌ ٧٤ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكوم بوون. له‌ هه‌فته‌ی رابردووشدا ئیجرای حوكمی شه‌لاقی لاوێكی دیكه‌ له‌ شیراز به‌ تۆمه‌تی رۆژوو نه‌گرتن له‌به‌رچاو خه‌ڵك به‌كرده‌وه‌ ده‌رهات. شایانی باسه‌ له‌ ده‌ستپێكی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه‌ تا ئێستا، سه‌دان كه‌س به‌ تۆمه‌تی رۆژوو نه‌گرتن ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.