به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی شه‌لاقی جه‌مشید گول ئه‌ندامی له‌ مهاباد

302

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، حوكمی ٢٥٠ زه‌ربه‌ شه‌لاقی “جه‌مشید گول ئه‌ندامی” به‌ تۆمه‌تی ده‌رگیری له‌گه‌ڵ به‌سیجییه‌ك له‌ شاری مهاباد، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهات. به‌ پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ئه‌م زیندانییه‌ی خه‌ڵكی شاری مهاباد مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی رابردوو به‌ تۆمه‌تی “ده‌رگیری له‌گه‌ڵ به‌سیجییه‌كی سپای پاسداران و بریندار كردنی به‌ چه‌كی كڵاش”، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌ له‌ مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ چوار ساڵ زیندان، په‌رداختی دیه‌ و هه‌روه‌ها ته‌حه‌مول كردنی ٢٥٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكوم كرا. شایانی باسه‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئه‌م حوكمه‌ له‌حاڵێكدابوو كه‌ بارودۆخی جه‌سته‌یی ئه‌م زیندانییه زۆر خراپه‌ و به‌ده‌ست نه‌خۆشی‌ كه‌بێده‌وه‌ ئازار ده‌كێشێت. جه‌مشید گول ئه‌ندامی دوای به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمه‌كه‌ی به‌ سه‌رنجدان به‌ بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی، سه‌رله‌نوێ بۆ زیندانی مهاباد گه‌ڕێندرایه‌وه‌.