رۆژی شەممە ١٦ی مانگی رەشەممە، دادگای رژیم حوكمی ٥٠ زەربە شه‌لاقی “دانا لەنجاوایی” هه‌ڵسووڕاوی خوێندكاری بەندكراوی لە نێو حەوشهی دادگای شاری مەریوان به‌كرده‌وه ده‌رهێنا.
هەواڵەكان باس لەوە دەكەن كه هۆكاری جێبەجێ كردنی ئەو حوكمە هێشتاكە نادیارە، بەڵام پێدەچێت بە بیانووی بەشداریی كردنی دانا لەنجاوایی لە رێپێوانی ساڵی رابردوو لە شاری مەریوان بێت كە له‌دژی ئێعدامی زیندانیانی سیاسی بەڕێوەچوو. دەستگیر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی مەدەنی لە رێكەوتی ٥ی مانگی رێبەندانی ساڵی رابردوو لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانی شاری مەریوانه‌وه پاش ئەوە هات كە ژمارەیەك لە هه‌ڵسووڕاوانی مەدنی و هاوڵاتییانی مەریوانی ساڵی رابردوو، پاش ئێعدامی ٣ زیندانیی سیاسی كۆبوونەوەیەكی ناڕە‌زایه‌تیان بەڕێوەبرد. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه دانا لەنجاوایی جارێكی دیكەش لە ساڵی ٨٩ دا بە هۆی مانگرتنی خوێندكارانی دانیشگای پەیام نووری مەریوان، ده‌ستبه‌سه‌ر و بە یەكساڵ زیندانی ته‌علیقی له ماوەی پێنج ساڵدا مەحكوم كرا.