به‌میلیۆن كرێكاری غه‌یره‌ ره‌سمی له‌ ئێران

591y
به‌ پێی داپێدانانی جێگری فه‌ننی و داهاتی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم، له‌ حاڵی حازردا نزیكه‌ی ٨ و نیو میلیۆن كه‌س له‌ وڵاتدا هه‌ن كه‌ به‌ شێوه‌ بنه‌ماڵه‌یی و غه‌یره‌ره‌سمی، كار ده‌كه‌ن. به‌ پێی دانپێدانانی ناوبراو، ئه‌م گروپه‌ له‌ كرێكاران به‌رده‌وام ماف و مه‌زایاكانیان پێشێل ده‌كرێت و له‌ مافی بیمه‌ش بێبه‌شن. ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ سه‌ره‌تایترین ماف و حقوقه‌كانیان له‌وانه‌ بیمه‌ی بێكاری، دانی ماف و مه‌زایای خانه‌نشینی بێبه‌شن و ئه‌مه‌ش ده‌ستی خاوه‌نكارانی له‌ سه‌پاندنی غه‌یره‌ ئینسانی ترین و ناله‌بارترین بارودۆخی كاری بۆ داسه‌پاندنی بێ حقوقی به‌سه‌ر كرێكاران ئاوه‌ڵا كردووه‌.