به‌ندكردنی ده‌یان هه‌ڵسووڕاوی خوێندكاریی له‌ زیندانه‌كانی رژیم

676t
ساڵی نوێ له‌ حاڵێكدا ده‌ستیپێكرد كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هه‌ڵسووڕاوانی خوێندكاری، مه‌راسمی نه‌ورۆزیان له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد.به‌ پێی راپۆرتی “دانشجونیوز”، هه‌ر ئێستا لانیكه‌م ٢٢ كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی خوێندكاریی له‌ حاڵی تێپه‌ڕ كردنی حوكمی درێژماوه‌ی حه‌بس له‌ زیندانن. هه‌ر كام له‌م خوێندكارانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند به‌ ٧ ساڵ زیندان مه‌حكوم كراون. لانیكه‌م ١٤ كه‌س له‌م خوێندكارانه‌ به‌ هۆی چالاكی ده‌ورانی دانشجویی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه‌ موحاكمه‌ و به‌ ته‌حه‌مول كردنی حه‌بس مه‌حكوم كراون.