وه‌زاره‌تی كاری رژیم رایگه‌یاند، ژماره‌ی كرێكارانی كوچبه‌ر كه له ساڵی ٩٣ له گه‌ڵاڵه‌ی ئامایش و وه‌رگرتنی موجهوزهكانی پێویست بۆ ئێشتغاڵ ناویان تۆمار كردووه، ته‌نیا ٣٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌بێت.ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ئاماره بڵاوكراوه‌كان، هه‌واڵی هه‌بوونی ته‌نیا نزیكه دوو میلیۆن كرێكاری ئه‌فغانستانی له ئێران ده‌كه‌ن. ئه‌مه به مانای بوونی یه‌ك میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كرێكاری كۆچبه‌ره كه له هیچ حه‌ق و حقوقێكی سه‌ره‌تایش به‌هره‌مه‌ند نیین. ئه‌م كرێكارانه زۆربه‌یان له پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان كار ده‌كه‌ن و له ئه‌گه‌ری روودانی حادسهیهك له كاتی كاركردندا هیچ مافێكی بیمه‌یی نایانگرێته‌وه.