به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی‌ زووتر له‌ كاتی دیاریكراو له‌ توركیه‌

286
“ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆك كۆماری توركیه‌ رایگه‌یاندووه‌: هه‌ڵبژاردنی زووتر له‌ كاتی دیاریكراوی پارلمانی ئه‌م وڵاته‌ رۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی نوامبر به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌رێوه‌ده‌چێت.ئه‌ردۆغان رۆژی جومعه‌ ٣٠ مانگی گه‌لاوێژ رایگه‌یاند: دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ ره‌ئیسی پارلمانی ئه‌م وڵاته‌ چاوپێكه‌وتن ده‌كات تا ته‌شریفاتی ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌كمیل بكات. راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی زووتر له‌ كاتی دیاریكراوی پارلمانی پاش ئه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ “ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوو” سه‌رۆك وه‌زیری توركیه‌، بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمان، به‌ره‌وڕووی شكست بووه‌. دوو حێزبی حه‌ره‌كه‌تی میللی و جمهوری خوازی خه‌ڵق، له‌ زومره‌ی ئه‌م حێزبانه‌ بوون كه‌ بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمان، له‌گه‌ڵ حێزبی عه‌داڵه‌ت و ته‌وسعه‌، گفتوگۆیان كرد.