به‌ڕێوه‌چوونی ئاكسیونی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئۆسترالیا له‌دژی ده‌وڵه‌تی توركیه‌

221
ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی ئۆسترالیا، رۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌ به‌شداری له‌ ئاكسیونێكی ناڕه‌زایه‌تی، هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ بۆسه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و هێزه‌كانی “پ ك ك”یان مه‌حكوم كرد. ئه‌م ئاكسیونه‌ ئێعترازییه‌ به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌حزاب و جه‌ریاناتی چه‌پ و ئازادیخواز به‌ڕێوه‌چوو. خۆپیشانده‌ران له‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌، وێڕای مه‌حكوم كردنی جه‌نایه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیه‌، پشتیوانی خۆیان له‌ خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان و باقی بزووتنه‌وه‌ پێشڕه‌وه‌كانی توركیه‌ راگه‌یاند.