به پێی راپۆرتی “كومیته‌ی ده‌ره‌وی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی هۆله‌ند، رۆژی جومعه ٣ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌تڵی شاهرۆخ زه‌مانی، یه‌كێك له جهستورترین هه‌ڵسووڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران، ئاكسیونێكی ناڕه‌زایه‌تی له شاری “دنهاخ” له هۆله‌ند به‌ڕێوه‌چوو.
دوابه‌دوای بانگه‌وازی “كومیته‌ی كاتی دیفاع له شاهرۆخ زه‌مانی له هۆله‌ند”، سه‌عات ١ی دوانێوه‌رۆی رۆژی جومعه ٢٥ی مانگی سپتامبر، ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕاوانی چه‌پ و كۆمۆنیستی دانیشتووی وڵاتی هۆله‌ند، له‌وانه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر پارلمانی هۆله‌ند سه‌باره‌ت به مه‌رگی شاهرۆخ زه‌مانی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. له‌م ئاكسیونهدا “راگه‌یاندنی رێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان له ئێران” سه‌باره‌ت به قه‌تڵی شاهرۆخ زه‌مانی به زمانی هۆله‌ند، خوێندرایه‌وه و له نێوان خه‌ڵكیشدا بڵاو كرایه‌وه. دواتر، خۆپیشانده‌ران به به‌ڕێوه‌بردنی رێپێوان، خۆپیشاندانه‌كه‌یان به‌ره‌و باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی درێژه پێدا. خۆپیشانده‌ران له‌م ئاكسیونه، وێڕای مه‌حكوم كردنی ته‌عقیب و زیندان، ئێعدام و كوشتاری زیندانیانی سیاسی و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامی، هاوپشتی خۆیان بۆ دیفاع له بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و حه‌ره‌كه‌تی ئازادیخوازانه‌ی له ئێران راگه‌یاند.