به‌ڕێوه‌چوونی ئاكسیون به‌ بۆنه‌ی رۆژی كۆبانی له‌ كانادا

206q
به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی كانادا، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی نوامبر به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی پشتیوانی له‌ كۆبانی له‌ كانادا ئاكسیونێك به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌دان كه‌س له‌ ئه‌ندامان و هه‌ڵسووڕاوانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران وێڕای باقی هێزه‌ چه‌پ و ئازادیخوازه‌كان بۆ دیفاع له‌ خۆڕاگری قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵكی كۆبانی له‌ شه‌قامه‌كانی شاری تۆرێنتۆ رێپێوانیان وه‌ڕێخست و جارێكی تر هاوپشتی خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌بات و به‌رخۆدانی هاوڵاتیانی كوردستانی سوریه‌ به‌ تایبه‌ت خه‌ڵكی كۆبانی راگه‌یاند. به‌شداربووان به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك، جه‌نایه‌ته‌كانی گروپی ئیسلامگه‌رای داعش و پشتیوانانیان له‌وانه‌ ده‌وڵه‌تی توركیه‌یان مه‌حكوم كرد و له‌دژیان دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. پاشان هاوڕێ “ره‌حمان نجات” به‌ نوێنه‌رانی له‌ ته‌شكیلاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، به‌م بۆنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی سوریه‌ و مه‌ترسیگه‌لێك كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كانتۆنه‌كان ده‌كات، قسه‌ و باسێكی پێشكه‌ش كرد.