به‌ڕێوه‌چوونی ئاكسیۆنی دیفاع له‌ كرێكاران و زیندانیانی سیاسی له‌ سوئێد

504y
دوابه‌دوای بانگه‌وازی به‌ڕێوه‌بردنی كارزاری دیفاع له‌ كرێكارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسی كه‌ له‌لایه‌ن جه‌ریاناتی سیاسی و چه‌پ درابوو، رۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی جۆزه‌ردان ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوان و ئه‌ندامانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌گه‌ڵ باقی جه‌ریاناتی سیاسی له‌ شاری “یوتوبوری” سۆئێد، ئاكسیۆنێك به‌ڕێوچوو.
به‌ پێی راپۆرتی ته‌شیكلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی یوتوبوری، به‌شداربووان له‌ به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌ی “یوتوبوری پۆستێن” كۆبوونه‌وه‌ و به‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی پلاكاردگه‌لێك، دیفاع له‌ كرێكارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسیان نیشان دا. له‌‌م ئاكسیۆنه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌دا نامه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن به‌شداربووان بۆ سه‌رده‌بیری یوتوبوری پۆستێن نووسرابوو كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و زیندانیانی سیاسی له‌ ئێران بوو. به‌ پێی رێكه‌وتنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ئاكسیۆنه‌ بڕیاره‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی “جوولای”ش هه‌ر ئه‌م نامه‌یه‌ به‌ ده‌فته‌ری یه‌كیه‌تی سه‌رتاسه‌ری كرێكارانی سۆئێد له‌ شاری یوتوبوری، ته‌حویل بدرێت.