به پێی راپۆرتی كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، واحێدی سووئید، رۆژی چوارشه‌ممه دووی به‌فرانبار ئاكسیۆنێك له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه و بۆ پشتیوانیی له خه‌بات و به‌رخۆدانی سه‌رسه‌ختانه‌ی خه‌ڵكی كوردوستان به‌ڕێوه برا.
ئه‌م ئاكسیۆنه به به‌شداریی ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی كۆمه‌ڵه و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران و باقی خه‌ڵكی ئازادیخواز لە شاری ستۆکهۆلم به‌ڕێوه برا. هاوڕێ “فه‌راسه‌ت ساڵحی” به نوێنه‌رایه‌تیی “كۆمه‌ڵه” ڕێكخراوی كوردستانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، به پێشكه‌شكردنی سوخهنڕانییهك، پشتیوانیی و لایه‌نگری كۆمه‌ڵه و حێزبی كۆمۆنیستی ئێرانی له خه‌بات و به‌رخۆدانی خه‌ڵكی كوردستانی توركییه ، راگه‌یاند.