رۆژی شه‌ممه ٢١ی خەرمانان، ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی چالاکییەکانیدا ئێوارە شێعرێکی به بەشداریی شاعیرانی ناوچەی بۆکان بەرێوەبرد.به پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بۆكان، له‌م ئێواره شێعره‌دا سه‌ره‌تا په‌یامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی بۆکان به‌و بۆنه‌یه له‌لایه‌ن یه‌كێك له ئاماده بووانه‌وه خوێندرایه‌وه. له درێژه‌ی به‌رنامه‌کانی ئه‌و کۆڕه ئه‌ده‌بییه‌دا، شاعیرانی به‌شدار ده‌قه شێعڕییهکانیان خوێنده‌وه. له به‌شی دووهه‌می ئه‌و کۆڕه ئه‌ده‌بییه‌دا رێز له ١٠ نووسه‌ر گیرا که له لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە هاوینی ئه‌مساڵدا کۆڕ و سمیناریان به‌ڕێوه‌بردووه.