به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی ئاشتی له‌ ئانكارا

359
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی خه‌رمانان، به‌ بانگه‌وازی “بلوكی ئاشتی ئانكارا” خۆپیشاندانێكی جیهانی ئاشتی له‌ شاری ئانكارا پێته‌ختی توركیه‌ به‌ڕێوه‌چوو.حێزبه‌ سوسیالیسته‌كان، سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان، رێكخراوه‌ دێموكراتیكه‌كان و ناوه‌نده‌كانی دیفاع له‌ مافی ژنان و منداڵانیش له‌م خۆپیشاندانه‌دا به‌شداریان كردبوو. به‌ هۆی هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك له‌دژی حێزبی ده‌سه‌ڵاتداری توركیه‌ و ره‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌، پۆلیسی توركیه‌ پێشی به‌ وروودی ناڕازییان بۆ نێو مه‌یدانی كالێجی ئه‌م شاره‌ گرت. خۆپیشانده‌ران به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێك سه‌باره‌ت به‌ دیفاع له‌ ئاشتی و ره‌عایه‌ت كردنی مافی كورده‌كان و كرێكارانی كۆچبه‌ری سووری، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ته‌ رۆژئاواییه‌كان و ئه‌مپریالیسته‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رێكخستنی شه‌ڕی ماڵوێرانكه‌ر له‌ لایه‌ن ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌وه‌ مه‌حكووم كرد.