به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ به‌حره‌ین

300
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی شاری “سێتره‌” به‌ كۆبونه‌وه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌م شاره‌، خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تییان وه‌ڕێخست.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خۆپیشانده‌ران له‌ شه‌قامه‌كانی سێتره‌ خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست و خوازیاری ئازاد كردنی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو گیراوه‌‌ سیاسییه‌كان بوون. ئه‌وان پێداگریان كرد، ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كردنانه‌ سه‌قامگیری و هێز و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكی به‌حره‌ین زیاد ده‌كات. خۆپیشانده‌ران بێ شه‌رمی حكومه‌تی به‌حره‌ین كه‌ له‌دژی رێبه‌رانی نه‌یاری ده‌وڵه‌ت درۆ و ده‌له‌سه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌، به‌ توندی مه‌حكوم كرد.