به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان، هاوڵاتیانی وڵاتی “پێروو” له ناڕه‌زایه‌تی به به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی پرۆژه‌ی مه‌عده‌نێك له جنوبی ئه‌م وڵاته خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م خۆپیشاندانه تێكه‌ڵچوونی ناڕازییان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیسی لێكهوتهوه. هێزه‌كانی پۆلیس بۆ بڵاوه پێكردن به ناڕازییان له گازی فرمێسك‌ڕێژ و گولله‌ی پلاستیكی كه‌ڵكیان وه‌رگرت. له جه‌ریانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌دا زیاتر له ١٠ كه‌س بریندار بوون. شایانی باسه، ناڕازییانی پێروو رایانگه‌یاندووه، به‌كردووه درهێنانی پرۆژه‌ی ئه‌م مه‌عده‌نه ئالوده بوونی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ناوچه‌ی جنوبی ئه‌م وڵاته‌ی ئامریكاییه لاتینی لێده‌كه‌وێته‌وه و به زه‌وییه كه‌شاوه‌رزییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه زیان ده‌گه‌ینێت