به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ یونان

520
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ره‌زبه‌ر، سه‌دان كه‌س له‌ خه‌ڵكی یونان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێشنیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی موسته‌مه‌ری خانه‌نشین كراوان، له‌ شه‌قامه‌كانی ئاتێن خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی راپۆرتی رۆیتێرز، كرێكاران، خوێندكاران، خانه‌نشین كراوان و حه‌قده‌ست به‌گیرانی یونانی له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی وه‌زاره‌تی كاری ئه‌م وڵاته‌ كۆبوونه‌وه‌ و به‌ ره‌وتی كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان له‌م وڵاته‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. به‌ وته‌ی ناڕازییان، ده‌وڵه‌تی یونان ئه‌م پێشنیاره‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ئێسلاحیه‌ی یاسا بۆ په‌سه‌ند كردن، ته‌حویلی پارله‌مان داوه‌.