ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی تونس له ناڕه‌زایه‌تی به گه‌ڵاڵه‌ی یاسای “ئاشتی میللی” له تونس، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێخست.ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی تونس به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان، به ره‌شنووسی یاسایی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی كه تێیدا پێشنیاری “ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی و به‌خشینی كه‌سانێك كراوه كه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌ژێر چاودێریدان”. خۆپیشانده‌ران كه له به‌رده‌م مه‌قه‌ری یه‌كیه‌تی گشتی كاروباری تونس كۆببونه‌وه، دروشمی “له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵه‌كان ئاشتی ناكه‌ین”یان به‌رز كرده‌وه.