به پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی سبه‌ی، سه‌عات ١٠ و ١٠ ده‌قیقه‌ی شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٢ی رێبه‌ندان هاوڵاتیانی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی “كانی سپیكه” له شاری سلێمانی هه‌رێمی كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به بڕانی به‌رق، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به پێی ئه‌م راپۆرته، هاوڵاتیانی گه‌ڕه‌كی “كانی سپیكه” له ناڕه‌زایه‌تی به بڕانی به‌رده‌وامی به‌رق و كه‌مته‌رخه‌می ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان، له نزیك چوارڕێیانی كۆبانی له شه‌قامی شه‌ست میتری، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست و به هه‌ڵكردنی ئاگر، رێگاكه‌یان داخست و هاتووچۆ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه و رێگاكانی ده‌وروبه‌ریان به‌ره‌وڕووی ئاسته‌نگ كرده‌وه.