به‌ڕێوه‌چوونی دادگای مه‌حمود به‌هه‌شتی له‌نگروودی

684q
كۆبوونه‌وه‌ی دادگای “مه‌حمود به‌هه‌شتی له‌نگروودی ” جارێكی دیكه‌ به‌ شێوه‌ی غه‌یره‌ عه‌له‌نی و به‌ بێ ئاماده‌ بوونی هه‌یئه‌ت مۆنسیفه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌حمود به‌هه‌شتی كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئیجرای حوكمی ٩ ساڵ زیندان، له‌ دادگایه‌كی غه‌یره‌ عه‌له‌نی و به‌ بێ به‌شداری هه‌یئه‌ت مۆنسفه‌، له‌ دوای مانگرتن له‌خواردنێكی ٢١ رۆژه‌ بۆ مۆره‌خه‌سیی نێردرا، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌قته‌یه‌ له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێ، دیفاعی له‌ خۆی كرد. له‌ دوای كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی دادگاه‌ كه‌ وه‌كوو پێشوو به‌ شێوه‌ی غه‌یره‌ عه‌له‌نی و به‌بێ به‌شداری هه‌یئه‌ت مۆنسفه‌ به‌ڕێوه‌چوو، وه‌كیلی مه‌حمود به‌هه‌شتی داوای هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌تی كرد تا لایه‌حه‌ی دیفاعیه‌ی ئه‌م موعه‌لیمه‌ به‌ندكراوه‌ پێشكه‌شی بكات. شایانی باسه‌ ره‌ئی دادگای به‌رایی له‌ دوای پێشكه‌شكرانی گه‌ڵاڵه‌ی دیفاعیه‌ ده‌ر ده‌كرێت و پاشان ده‌وری ٢٠ رۆژ بۆ پێشكه‌شكردنی پێداچوونه‌وه‌ فرسه‌ت ده‌درێت.