به پێی راپۆرته‌كان، ده‌ورێكی دیكه له وتووێژه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی رژیم له شاری “لۆزان”ی سوئیس به‌ڕێوه‌چوو.ئه‌م وتووێژانه به چاوپێكه‌وتنی دوو لایه‌نه‌ی سه‌رۆكی سازمانی وزه‌ی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی و وه‌زیری وزه‌ی ئا‌مریكا له شاری لۆزان ده‌ستیپێكرده‌وه و له درێژه‌دا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رژیم و ئا‌مریكا له‌گه‌ڵ جێگره‌كان و كارناسانی یه‌كتر چاوپێكه‌وتنیان كرد. كاربه‌ده‌ستێكی پایه‌به‌رزی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه وتوویه‌تی، له‌وانه‌یه وتووێژه‌كان تا رۆژی یه‌كشه‌ممه درێژ بكرێته‌وه.