رۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، هاوكات كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی موخابه‌راتی و موره‌بیانی پێش ده‌بستانی له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به پێی راپۆرته‌كان، كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی موخابه‌راتی له ناڕه‌زایه‌تی به نهگوڕدرانی بارودۆخیان كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له موربیانی پێش ده‌بستانی كه له ناوچه جیاجیاكانی وڵات سه‌ردانی “تاران”یان كردبوو، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئیستخدام له ئاموزش و په‌روه‌رشی سه‌ره‌تایی له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس كۆبوونه‌وه و به‌ره‌و وه‌زارتی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم وهڕێكهوتن.