به‌ڕێوه‌چوونی دوو كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له ئۆستانی‌ ئیلام

201q
رۆژی دووشه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پرسونێلی ته‌ئمینی ئیجتماعی شارستانی مه‌لكشاهی و هه‌روه‌ها كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی ئیداره‌ی گازی شاری ئیلام، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
ژماره‌یه‌ك له‌ پرسونێلی ته‌ئمینی ئیجتماعی شارستانی مه‌لكشاهی ئیلام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر سازمانی ئیداره‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی مانیان گرت. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی ئیداره‌ی گازی شاری ئیلامیش له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی سێ مانگ حه‌قده‌ست و مافی ئیزافه‌كاری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست و خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون.