به‌ڕێوه‌چوونی دوو كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم

154y
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كامیۆنداران و زیان پێگه‌یشتووانی مه‌سكه‌نی كاركۆنانی مه‌حكامی گشتی ئێران، جارێكیتر له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی راپۆرته‌كان، زیان پێگه‌یشتووانی مه‌سكه‌نی كاركۆنانی مه‌حه‌كامی گشتی، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بیلاته‌كلیفی ئه‌و زه‌وینانه‌ كه‌ خه‌ریداری كراوه‌، كۆبوونه‌وه‌. ژماره‌یه‌ك له‌ كامیۆندارانیش كه‌ له‌ خۆپیشانده‌رانی دیكه‌ی به‌رده‌م مه‌جلیسی رژیم بوون، رایانگه‌یاندبوو: “له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا بۆ كڕینی ئۆتۆمبیلی نه‌یسانی ژاپۆن ناومان نووسیوه‌، به‌ڵام دوای چه‌ند ساڵ ئۆتۆمبیلی “چینی”مان پێی ته‌حویل دراوه‌.”