به‌ڕێوه‌چوونی رۆژی جیهانی منداڵان له‌ كوردستان

593
رۆژی جیهانیی منداڵان لە چەندین شاری کوردستان لە ژێر دروشمی (ئاشتی و دۆستی)، بە ئەنجامدانی چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو.
منداڵانی شارەکانی بۆکان، مەریوان و دەڕەشار، ڕێزیان لە ڕۆژی جیهانیی منداڵان گرت و بەو بۆنەوە کۆلارەیان هەڵدا. لە شاری بۆکان بەو بۆنەیەوە پیشانگای نیگارکێشیی منداڵان کرایه‌وه‌ و لە لایەن کانوونی پەروەردە کردنی فیکریی منداڵان و تازه‌لاوان موسابقه‌ی نیگارکێشی بۆ منداڵان وەڕێخراوە. لە شاری مەریوان وەکوو نەریتێکی ساڵانە، منداڵان بە ئامادە بوونی بنەماڵەکانیان لە دەشتی “کۆڵان” کۆڵارەیان هەڵدا. ئەو ڕێوڕەسمە بە هاوکاریی ناوەندی پەروەردەیی فیکریی منداڵان و بەشی تەندروستی و شاره‌داری مەریوان بەڕێوەچوو. لە لایەکی دیکەوە، شاری دەڕەشاریش بە نیگارکێشی و هەڵدانی کۆڵارە، رۆژی جیهانیی منداڵانیان رێزلێگرت. شایانی باسه‌ رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی ٨ی ئۆکتۆبری وەکوو رۆژی جیهانیی منداڵان دیاری کردووە.