دوانیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مارس، له‌سه‌ر بانگه‌وازی گروپی ژیان رێوڕه‌سمێكی رێزگرتن له ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م رێوڕه‌سمه‌دا كه سه‌ره‌تاكه‌ی به رێزگرتن له خه‌باتی ژنانی جیهان به‌تایبه‌ت ژنانی كۆبانی، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان ده‌ستیپێكرد، بڕیارنامه‌ی گروپی ژیان به‌م بۆنه‌وه خوێندرایه‌وه. نه‌جم محه‌ممه‌د هونه‌رمه‌ندی شۆڕشگێڕ یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی خۆی به‌م بۆنه‌وه پێشكه‌ش كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه ژنانی كۆمه‌ڵه له ئاستێكی به‌ریندا له‌م رێوڕه‌سمه‌دا به‌شدارییان كرد. هه‌روه‌ها له‌م رۆژه‌دا مه‌راسمی رێزگرتن له ٨ی مارس له لایه‌ن رێكخراوی “مێهره‌بانی بۆ تواناكانی ژنان” به‌ڕێوه‌چوو.